7
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، وریشە مرادی و پەخشان عەزیزی زیندانیانی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام پاش چەندد مانگ بێبەری بوون لە مافی چاوپێکەوتن، لە چاوپێکەوتنێکی یەک کاتژمێری توانیان بنەماڵەکانیان ببینن.
ئەم هاوڵاتیانە بەتۆمەتی بەغی ئێعدامیان بەسەردا سەپێنرابوو، بەردەوام لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لە مافی دادگایی کردنی دادوەرانە، دەسڕاگەیشتن بە خزمەتگوزاری پزیشکی تەواو و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیان بێبەری بوون.
شیاوی باسە کە، دۆخی جەستەیی وریشە مرادی بەبۆنەی خوێبەربوونی سیستەمی هەرسکردن جێی نیگەرانییە و پێویستی دەرمانی تەواو لەژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ هەیە.
ق.ش