2
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سەقز بەناونیشانی فەرشاد شوکروڵا پاش دوو مانگ نادیاربوونی چارەنووسی، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ٧ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە سنە ڕاگوازرا.
ق.ش