51
ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی ئەحمەد قەمەری و شادمان بەنیبەشەر، خەڵکی سنە، لەلایەن دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەم شارە، بانگهێشت کران.
پێویستە بگوترێ، هۆکاری بانگهێشتکردنی ئەم دوو هاووڵاتییە، بۆ بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمی یادکردنەوەی رۆژی جیهانی ژن له ٨ی مارس-دا دەگەڕێتەوە.
جێی ئاماژەیه، کە ئەم دوو هاووڵاتییە ئەندامی گروپی شاخەوانی چلچەمەن.
خ.ع