110
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، مزەفەر ساڵحنیا ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لە سنە کەوتەبەر هەڕەشە و لێپرسینەوە بەئامانجی بەشداری نەکردن لە ڕێوڕەسمەکانی ڕۆژی جیهانی کرێکاران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، پێشووتر ڕایەدارانی ئیدارەی ئیتلاعات لەڕێی پێوەندی تێلەفوونەوە هەڕەشەی قەزاییان لێکردبوو.
شیاوی باسە کە، شادمان بەنی بەشەر، تەیب چەتانی، ڕەفیق کەریمی، تۆفێق مەحموودی و ئەحمەد قەنبەری لە چالاکانی مەدەنی و کرێکاری لەماوەی چەندد ڕۆژی دوایی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەسەر ئەنجام دراوە.
ق.ش