49
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لەدرێژەی گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکان لەسەر چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێز، سێشەممە ١٨ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، جەمشید چەرخکار هاوڵاتی ٥٥ساڵ تەمەن و لە ئەندامانی گرووپی کەژوانی چلچەمە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری ڕێژیمی ئێران ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە کە ئەحمەد قەمەری و شادمان بەنیبەشەر لە ئەندامانی ئەو گرووپە کەژوانییە ڕێکەوتی ٦ی گوڵانی ئەمساڵ بەبۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ٨ ماڕس، ڕۆژی جیهانی ژن لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لێکرا.
ق.ش