70
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، مامۆستا حسەین عەلیمرادی بەڕێوەبەری قوتابزانەی زانستی ئاینیی و پێشنوێژی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیلوڵڵای سنە پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای تایبەتی مەلاکانی هەمەدان دەستبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو سەرماوەزی ٢٧٢٣ی کوردی، بانگهێشتی دادگای مەلاکانی هەمەدان کرا و بەتۆمەتەکانی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی وڵات و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بە ١٦ مانگ زیندان حوکم درا.
شیاوی باسە، ناوبراو پێشتریش لە ١٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، بەتۆمەتی شڵەژانی بیروڕای گشتی لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی هەمەدان بەدوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرابوو.
ق.ش