سنە؛ هاوڵاتییەک بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بانگهێشتی زیندان کرا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان هاوڵاتییەک بەناونیشانی سەنعان نەورووزی خەڵکی سنە لە بانگهێشتنامەیەکدا کە بەم نیزیکانە بۆی دەرچووە بۆی دەبێت تا ڕێکەوتی ١٠ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، خۆی بە زیندان بناسێنێ و خولی سێ مانگەکەه حوکمەکەی دەست پێبکات.

شیاوی باسە، ناوبراو لەلایەن دادگای حکوومەتەوە بەتۆمەتی درکاندنی بەڵگەنامەی دەوڵەتی لەلایە. دادگای چەکداری حکوومەتەوە لە سنە بە ٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە پاش داواکاری پێداچوونەوە بۆ ٦ مانگ داشکا کە بەهەژماری دەمی دەستبەسەری بۆ سێ مانگ زیندانی تەعزیری بێبنەبڕ گۆڕدرا.

جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو لە جۆزەردانی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، دەستبەسەر و پاش سێ مانگ بەدانانی بارمتە ئازاد کرابوو، هەروەها ناوبراو لە دۆسیەیەکی دیکەدا بەتۆمەتی پێوەندی و هاریکاری لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئوپەزسیۆنی ئێران بە ٣ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net