94
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەک بەناونیشانی تارق ڕەحی
پوور ٣٩ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی ئاویهەنگ سەربە شاری سنە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە سنە بە ٣ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو مەحکووم کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو لەلایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێرانەوە بەتۆمەتەکانی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات و هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو چوارشەممە ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە سنە دەستبەسەر و یەکی خەزەڵوەرت هەمانساڵ بەبارمتەی یەک ملیاردتمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ق.ش