50
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنە، بە ناسنامەی تەیب چەتانی، تۆفیق مەحموودی و ڕەفیق کەریمی، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بانگهێشت کران و دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کران.
جێی ئاماژەیه کە، هۆکاری بانگهێشتکردن و لێپرسینەوە لەو چالاکە مەدەنییانە بەشداری کردنیان لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکاردا بووه.
خ.ع