سنە؛ کوشتنی غەزالە حودوودی دوابەدوای ڕەتکردنەوەی داداکاری هاوسەرگیری لەلایەن خوازبێنی کەرەکەیەوە

ک.م.م.ک:

هەینی ١٤ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، ژنێک بەناونیشانی غەزالە حودوودی٢٧ساڵ تەمەن و خەڵکی قوروە و نیشتەجێی سنە دوابەدوای ڕەتکردنی داواکاری هاوسەرگیری لەلایەن خوازبێنیکەرەکەیەوە لە دووکانی بەرگدروویەکەی ئاگری تێبەردرا. ئەم ڕووداوە بوو بەهۆی سووتانی زۆری ناوبراو و پاش چەندد ڕۆژ خەواندن لە نەخۆشخانەی کەوسەری سنە بەبۆنەی قووڵی برینەکەی گیانی بەخت کرد.

بەگوێرەی هەواڵەکان، چوارشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٤ی کوردی، سیروان ساعیدپەنا بە کەڵکوەرگرتن لە بێنزین دەچێتە دووکانی غەزالەوە و ئاگری تێبەردەدا و غەزالە پاش ئاگر تێبەربوون بەدۆخێکی خراپەوە هەڵدێتە سەرشەقام و وەستایەکی نانەوایی پێوەندی بەنبەماڵەیەکەوە دەگرێت و باوک و براکەی دەیگەیەننە نەخۆشخانە. غەزالە لەڕێگەی نەخۆشخانە بەباوکی دەڵێت کە کێ ئاگری تێبەرداوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سیروان ساعیدپەنا پێشتر چەندد جار خوازبێنی لە غەزالە کردبوو کە ڕووبەڕووی پەرچەکردار ببوویەوە. سەرەڕای ئەم پەرچەکردارانە بەرەدوام لەکۆڵ نەبوەتەوە و هەوڵی داوە لەڕێی گوشاری کۆمەڵایەتی و پێوەندی بنەماڵەیی، ڕەزامەنی غەزالە وەربگرێت، تا وای لێدێت کە برای غەزالەیش نگەرانی دادی دەگرێ و غەزالە بۆ ئەوەی تێهەڵچوون نەیەتە ئاراوە هەوڵی دابوو بێدەنگانە کۆتایی بەو پرسە بێنێ.

شیاوی باسە، غەزالە پێشتر لە تەمەنی ١٥ساڵی هاوسەرگیری کردبوو و لە هاوسەرە پێشووەکەی کە تووشبووی مادە هۆشبەرەکان بوو و پێشینەی زیندانی بەبۆنەی دزییەوە هەبوو جوێ ببوویەوە و سەرپەرشتی منداڵەکەی گرتبوویە ئەستۆ.

جێی بیرهێنانەوەیە، ئەم ڕووداوە نەک تەنیا پیشاندەری زۆربوونی توندوتیژی ناوماڵ و کۆمەڵگا دژی ژنانە، بەڵکوو ئەماژەیە بە کێشەی بەربڵاتر وەکوو پشتیوانی یاسا و کۆمەڵگایشی لەگەڵە و بۆ ڕێگری لە ڕووداوی لەو چەشنە، پێویستی سیاسەتی پشتیوانی بەربڵاوتر، پەروەردی یاسایی بۆ ژنانو چێکردنی میکانیزمگەلی کاریگەر بۆ ڕێگری لە توندوتیژی خاوخێزی و کۆمەڵەیاتی لە کۆمەڵگا بوونی هەیە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net