81
ک.م.م.ک:
پێنجشەمە ڕێکەوتی حەڤدەی جۆزەردانی٢٧٢٤ی کوردی، دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی گوڵزار(سومەیە) ڕەسووڵپوور خەڵکی مەهاباد و بیتا مام مەحموودی تەمەن هەژدە ساڵ و خەڵکی گوندی گامێش گوڵی سەر بە شاری میاندواو و دانیشتووی گوندی شینئاوای بۆکان، دەستیان دایه خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.
لە هەواڵێکی دیکەدا، رۆژی یەکشەمە سێزدەی جۆزەردانی ئەمساڵ، گەنجێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی فەرزاد حەیدەری، بە هۆی کێشەی ئابوورییەوە، کۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
جێی ئاماژەیه، له مەڕ هۆکاری هەوڵی خۆکوژی هاووڵاتی گوڵزار ڕەسووڵپوور هیچ زانیارییەک لە بەردەست نییە. بەڵام له هەواڵە گەیشتووەکاندا بۆ پاڵنەر و هۆکاری هەوڵی خۆکوژی بیتا مام مەحموودی ئاماژە بە ناکۆکی نێوبنەماڵەیی کراوە.
خ.ع