8
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، له ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی ژن بە ناوەکانی زەهرا حەیدەری تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی کرماشان، سۆهەیل ڕۆستەمی خەڵکی شاری مەهاباد تەمەن ٢٣ساڵ و ئایناز کەریمی قەرەمیرشاملوو دانیشتووی کازەروون کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
ئایناز کەریمی قەرەمیرشاملوو دوای ئەوەی بە بیانکی جوانکاری نایاسایی و ڕەچاونەکردنی نۆرمە دینییەکان، لە لایەن بەڕێوەبەری خوێندنگاکەیانەوە ڕووبەڕووی گوشار و هەڕەشەی دەرکردنی لە قوتابخانە دەبێتەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
پێویستە بگوترێ له سەر هۆکاری خۆکوشتنی زەهرا حەیدەری و سۆهەیل ڕۆستەمی ئاماژە بە کێشەی خێزانی دراوە.
خ.ع