44
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، لەدوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆسەر گرووپێک کۆڵبەر لە هێڵی سنووری گوندی بێتۆش سەربە شاری سەردەشت، مێرداد عەبدوڵازادە کوڕی عوسمان و خەڵکی گوندی ماراغان لەبەرزاییەکانی ئەو دەڤەرە کەوتۆتەخوار و گیانی بەخت کرد.
ئەم هاوڵاتییە ٢٠ساڵ تەمەنە بەبێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە ڕاستەوخۆی کراوەتە ئامانج.
ق.ش