ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی نێزیک لە بنەماڵەی زیندانی سیاسیی سامان یاسین گۆرانیبێژی موزیکی ناڕەزایی نیشاندانی ڕەپ، ڕێکەوتی لێکۆڵینەوو لە دۆسیەی ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بەناوبراو ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە، وێڕای تێپەڕبوونی نێزیک بە ٢٠ مانگ دەستبەسەری ئەم ڕەپێڕە، ناوبراو تا ئێستە لە هەڵبژاردنی پارێزەری دیاریکراو بێبەری بووە و هیچ دادگایەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر دۆسیەکەی پێکنەهاتووە و هەروەها پارێزەری دەستنیشانکراوی ناوبراو مۆڵەتی دەسڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی نەبووە.
ئەم گۆرانیبێژو زیندانیکراوە خەڵکی کرماشان لەم ڕۆژانە لە نامەیەکدا بۆ غوڵامحسەین ئێژەیی سەرۆکی هێزی قەزایی ڕێژیمی ئێران، بە ئاماژەدان بە ٢٠ مانگ هەڵپەسێرداروی و جێگۆڕکێ لە زیندانەکانی تاران و کەرەج نووسیبووی: بەشێوەی ساختەیی ئێعدامتان کردم، ڕەوانەی تیمارستانتان کردم، چی ماوە بەسەرمی بێنن؟ گیانم لێ بگرنەوە و تەواو.
شیاوی باسە، کە چەندد جار ڕێوڕەسمی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتگەلی پێوەلکێنراوی ئەم هاوڵاتییە لەژێرناوی جیاجیا لەلایەب دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران و دادوەر سەڵەواتی پووچەڵ کراوەتەوە.
ق.ش