سەقز؛ زیندانی سیاسیی و چالاکی مەدەنی ئەیووب جەوانپوور بۆ ماوەی حەوتوویەک لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، زیندانی سیاسیی و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز لەڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردییەوە بۆ ماوەی حەوتوویەک لە ژووری تاکەکەسی ڕاگیرابوو.

شیاوی باسە، لەدوای یەوەی ناوبراو داواکاری مەرەخەسی پێشکەشی دادوەری چاودێری زیندان کردبوو و لەبەشی جۆری تاوانەکەدا نووسیبووی ژینا( واتە بەتۆمەتی پشتیوانی کردن لە ژینا) زیندانی کراوم، بەو بۆنەوە دادوەر ماوەی حەوتوویەک واتە لە ٢ی ڕەشەمەوە تا ٨ی ڕەشەمە لە ژووری تاکەکەسی ڕایگرتبوو.

جێی بیرهێنانەوەیە ، ئەیووب جەوانپوور، چالاکی سیاسیی و مەدەنی ناسراوی کوردی بەتۆمەتگەلی پڕووپاگاندا دژی دەسەڵات، سووکایەتی بە ڕێبەر، پێشەنگایەتی کردنی گرووپێک لە ناوخۆ و سووکایەتی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی سەرجەم ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەرۆکایەتی دادوەر کەیوان جەهانی بەسەردا سەپێنراوە و لەدوای ئێعدامی چوار چالاکی سیاسی مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ ناوبراو دەستیدایە مانگرتن لە خواردن و بەو بۆنەوەیش دۆسیەیەکه نوێی بۆ کراوەتەوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net