7
ک.م.م.ک:
شەممە ٨ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، پاش چەندد کاتژمێر گەڕان لەلایەن خەڵکی دەڤەرەکە و فریاگوزارانی مانگی سوور، ئەو چوار هاوڵاتییەی کەلە کاتی کۆڵبەری لە هێڵی سنووری بسام سەربە شاری سەقز گرفتاری بۆران ببوون، لە مەترسی مردن ڕزگار کران.
شیاوی باسە کە، دووکەس لەم هاوڵاتیانە بەبۆنەی سەرمابردووییەوە بۆ ناوەندی دەرمانی ڕاگوازران.
ق.ش