سەمەد پوورشە دووبارە بانگهێشتی دادگای تاوەناکان لە یاسووج کرا

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی راپۆرتی ناوەندی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دووشەمە ۱۶ـی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـی کوردی، سەمەد پوورشە هاوڵاتی خەڵکی یاسووج بۆ جاری دووهەم بانگهێشتی لقی دووی دادگاە تاوانەکانی ڕژێمی ئێران لەو شارە بۆ ڕۆژی ۲۶ ڕێبەندان کرا.

جێگای ئاماژەیە، پێشتر ناوبراو بەهۆی تۆمەتگەلی:

١- سبب النبی بێڕێزی بە پیرۆزییەکان

٢- بڵاوکردنەوەی درۆ بە مەبەستی بەلاڕێبردنی ڕای گشتی

٣- بێڕێزیبە رێبەری ئێران و پڕووپاگاندا دژی سیتەمی ئێران

لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێران ڕفێندرا بوو و لە دادگای ئینقلابی ئێران لەشاری یاسووج سەبارەت بە حوکمی موحاربە لە ڕۆژی ٨ـی رێبەندانی ئەمساڵ کەوتووبە ژێر لێپێچینەوە.

شایەنی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی سەرهەڵدانی ژن ژیان ئازادی جارێکی دیکە لە ۲۵ـی خەرمانانی ئەوساڵدا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە ڕفێندرابوو و دواتر بە دانانی بارمتە بۆ ماوەی کاتی ئازاد کرابوو.
م.ە

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net