ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی محەممەدجەزا ئەدوایی خەڵکی گوندی سلێنی هەورامان سەربە سەوڵاوا لەلایەن غەفوور ڕەجەبزادە لە هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچەی دزڵی کرایە ئامانج و کوژرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، لەو ڕێکەوتە لەناوبەری محەممەدجەزا ئەدوایی و ئەو ئەندامەی سپای ڕێژیمی ئێران شەڕ و پێکدادان ڕوویداوە کە ئەو ئەندامەی سپا بە چەکی کۆڵتی کەمەری فیشەک دەنێت بەسەری هاوڵاتی محەممەدجەزاوەو بە قورسی بریندار دەکات.
لە کۆتاییدا محەممەد جەزا ئەدوایی بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە و پاش چەندد کاتژمێر بەبۆنەی قورسی برینەکەیەوە گیان دەسپێرێت.
بەپێی کوتەی خەڵکی دەڤەرەکە ئەم ئەندامەی سپا بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی لە خەڵک کردووە.
کوشتنی جەزا ئەدوایی بووە بەهۆی توڕەیی خەڵکی هەورامان و سەوڵاوا و خەڵک داواکاری بەسزا گەیاندنی ئەم سەرکوتگەرەن.
ق.ش