سەیوان ئیبراهیمی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی بۆ زیندان گوازرایەوە

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، سەیوان ئیبراهیمی مانەبێژی زمانی کوردی و ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری ئەنجوومەنی کەلتووری ـ کۆمەڵایەتی نۆژین بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٨ مانگەی بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە گوازرایەوە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٤ی پووشپەڕی پاش کۆتایی زیندانی یەکساڵەی بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

سەرەتای پووشپەڕ، حوکمی دەساڵەی سەیوان ئیبراهیمی بەتۆمەتی پێکهێنانی گرووپ و تاقم بەئامانجی تێکدانی ئاسایشی وڵات لە دادگای پێداچوونەوە پووچەڵکرایەوە و پەڕییەوە و حوکمی یەکساڵەی ناوبراو بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات داشکا بۆ ٨ مانگ.

ئەم وانەبێژەی زمانی کوردی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی، بەتۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای سزاکانی ئێرانەوە لە سنە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری، دوورخرایەوە بۆ زیندانی دیزەڵاوا لە کرماشان و بەلێدانی ٤٠قامچی مەحکووم و ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەزی ساڵی پار حوکمی زیندان و قامچی ناوبراو لە لقی ١٢ی دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێران لە سنە پەسەند و حوکمی دوورخستنەوەی بۆ زیندانی دیزەڵاوای کرماشان پووچەڵ کرایەوە.

ڕۆژی دووشەمە ٢٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی، سەیوان ئیبراهیمی بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تاکۆتایی قۆناغەکانی دادگا لە زیندان ئازاد کرا.

ئەم مامۆستایەی زمانی کوردی، لەماوەی دەستبەسەری لە دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری بووە.

سەیوان ئیبراهیمی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، سەیوان ئیبراهیمی لەکاتی بەدواداچوون بۆ دۆسیەی هاوسەرەکەی زارا محەممەدی لەداسگای ڕێژیمی ئێران لە سنە دەستبەسەر و ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net