141
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٠ی خاکەلێوەی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی ئەمیر ڕەحمانی خەڵکی شاری شنۆ لەڕێی دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
شیاوی باسە کە، ئەم هاوالاتییە پێشتر ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتایە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و پاش شکاندنی درگای ماڵەکەی، تونداژۆیانە دەستبەسەریان کردو بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگواست.
جێی سەرنجە کە ئەمیر ڕەحمانی لە هەموو کاتی دەستبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەری بەرگریکار بێبەری بووە.
ق.ش