6
ک.م.م.ک:
شەممە١٥ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، ئەمیر ڕەحمانی هاوڵاتی خەڵکی شنۆ، پاش ساقبوونەوە لە دەرکردنی ئەو حوکمەی دژی ناوبراو بەتۆمەتەکانی؛ ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران و پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات بۆ سێ مانگ زیندانی تەعزیری داشکابوو، بەئامانجی تێپەڕاندنی خولی زیندانییەکەی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ ڕاگوازرا.
ئەم هاوڵاتییە پێشووتر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە شنۆ بە تۆمەتە ناولێبراوەکان بەساڵێک زیندانی تەعزیری و سێ ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و هەروەها غەرامەی ٤٠ملوێن تمەن مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە کە، ئەمیر ڕەحمانی لە ٢٨ی ڕەشەمەی٢٧٢٣ی کوردی، لەهێرشی تونداژۆیانەی هێزە ئەمنییەکان بۆ ماڵەی کەی دەسبەسەر کرا.
ق.ش