81
ک.م.م.ک:
ڕۆژی سێشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناوی جەعفەر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی گوندی بێمزورتێ سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت بەبێ پێشکەشکردنی فەرمانی دادگا ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووه.
تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
خ.ع