66
ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سابیر ئیبراهیمی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
شیاوی باسە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و لەو تۆمەتانەی بۆی هەڵواسراون بەدەستەوە نییە.
جێی سەرنجە کە، پاش دامرکانەوەی بڵێسەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی، ڕێژیمی ئێران لە دەستبەسەری، بێسەروشوێن کردن و بەئامانج گرتنی هاوڵاتیانی کورد کە سەرچاوەی ئەم ڕاپەڕینە بووە وەکوو ئامرازی گوشار و سەرکوت کەڵک وەردەگرێت.
ق.ش