عەبدوڵڵا قەنبەری‌وەند و مەحمود قەنبەری‌وەند بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەیان ڕاگوێزی زیندانی نەغەدە کران

Print Friendly, PDF & Email

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانانی٢٧٢٤ی کوردی، عەبدوڵڵا قەنبەریوەند و مەحمود قەنبەریوەند بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان دەستبەسەر کراون و بۆ زیندانی نەغەدە گوازرانەوە.

شایانی باسه، عەبدوڵڵا قەنبەریوەند پێشتر لە مانگی گوڵانی٢٧٢٣دا، لە لایەن لقی ١٠٢ی دادگای دووی تاوانەکانی ڕێژیمی ئێران لە پیرانشار بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزا قارەمانی ساعەتلوو، بە تاوانی بەشداریکردن لە دروستکردنی ٢٠ کۆکتێلی مۆلۆتۆڤ بە شەش مانگ زیندان و ٢٠٠ هەزار تمەن غەرامە مەحکووم کرا. هەروەها مەحمود قەنبەری وەند بە تۆمەتی سەرپەرشتیکردنی دروستکردنی چەکێکی ساچمەیی، بۆ ماوەی پازدە مانگ و یەک ڕۆژ، بە تۆمەتی سەرپەرشتیکردنی دوو چەکی دەستیی جەنگی بۆ ماوەی حەوت ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیکردن، بە تۆمەتی هەڵگرتنی سێ فیشەکی جەنگی ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ، هەروەها بەهۆی بەشداریکردن لە دروستکردنی ٢٠ کۆکتێلی مۆلۆتۆڤ ماوەی پازدە مانگ و یەک ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە عەبدوڵڵا قەنبەری وەند و مەحمود قەنبەری وەند، دوو هاووڵاتیی خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری٢٧٢٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران و بۆ دەستبەسەرگەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ و دواتریش بۆ زیندانی ڕژیم له نەغەده گوازرانەوە کە لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net