فەریاد قادری دوای بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی سنە دەستبەسەرکرا

Print Friendly, PDF & Email

فەریاد قادری دوای بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی سنە دەستبەسەرکرا

فەریاد قادری دوای بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی سنە دەستبەسەرکرا

15:48 – 10 March 2024

هەنگاو؛ یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

فەریاد قادری، هاووڵاتی کوردی خەڵکی سەوڵاوا، دوای بانگکران بۆ دادگای شۆڕشی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادگار گواسترایەوە. ئەو هاووڵاتییە پێشتر لەلایەن ئەو دادگایەوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندرابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (١٠ی مارسی ٢٠٢٤)، فەریاد قادری، هاووڵاتیی تەمەن ٤٧ ساڵی خەڵکی گوندی کۆڵیژ سەر بە شاری سەوڵاوا، دوای بانگکران بۆ لقی یەکی دادگای شۆڕشی شاری سنە دەستبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی قادری، فەریاد قادری ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ناوبراو بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) " سزای ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێندراوی بەسەردا سەپێندرابوو.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net