ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK ، سێشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، لە شەوی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری، مێرمنداڵێکی خەڵکی دروود بەناونیشانی عەلی مووسەوەی بەتەقەی ئارەزوومەندانەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران کوژراوە.
لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە ئەم هاوڵاتییە مێرمنداڵە لە پارکی خوێندکار( دانشجو) شاری دروود سەرقاڵی ڕێوڕەسمی چوارشەممەسووری بووە کە لەلایەن بەسیجیی ڕێژیمی ئێرانەوە جنێو و سووکایەتی پێکراوە و پاش ناڕەزایی نیشاندان بەخێرا لە لاپاڵەوە لە مەودای نێزیکەوە تەقەی لێکراوە و بەبۆنەی ناجێگیری دۆخیەوە و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی بۆ تاران گوازراوەتەوە کە دووشەممە ١٣ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە نەخۆشخانەیەک لە تاران بەبۆنەی قووڵی برینەکەیەوە گیانی بەختکرد.
جێی سەرنجە کە ڕێژیمی ئێران تا ئێستە وڵامدەر نەبوون و کەسی تەقەکەر نادیارە و لە داواکاری لێکۆڵینەوەی بنەماڵەی داواکاریش خۆیان بواردووە.
ق.ش