99
ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی سنووری چەمپاراوی بانە کاسبکارێکی کورد بەناونیشانی یووسف ڕۆستەمزادە ٢٨ ساڵ تەمەن، کوڕی خالید، خێزاندار و خەڵکی گوندی کانیبەردی بانەیان بە باتۆمی کارەبایی دەستیان دایە لێدانی.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بەهۆی ئەو زەبری لێیدراوە تووشی خەسار لە بەشی پێی بووە و بۆ چارەسەری ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری بانە کراوە.
ق.ش