85
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٧ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتی ئارمیتا شەریفی زیندانی سیاسیی لە مێژینە ١٧ ساڵ تەمەن خەڵکی ئاودانان سەربە پارێزگای ئیلام لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بانگهێشت و پاش لێوەرگرتنی بەڵێننامەی زۆرەملێ لە چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بێبەری کرا.
شیاوی باسە، سۆنیا شەریفی پێشتر لە خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادی بەتۆمەتی بێبنەمای محاربە دەستبەسەر و پاش گوشاری گەورە و ڕدێن چەرمووەکان لەسەر دادگای ڕێژیمی ئێران پاش نێزیک بە مانگێک بەدانانی بارمتە لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ڕێژیم لە ئیلام بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
جێی سەرنجە کە، سۆنیا شەریفی لە کاتی دەستبەسەری قوتابی پلەی دوویەمی دواناوەندی بووە.
ق.ش