7
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، حوکمی لە سێدارەدانی دوو هاووڵاتی بە ناسنامەی ڕامین کەبیری خەڵکی سائینقەڵا، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٤، لە زیندانی ناوەندیی میاندوئاو، هەروەها حەمید مورادیان خەڵکی فیرووزئاوای لوڕستان، ڕۆژی شەممە یەکەمی ئەم مانگە، لە زیندانی دیزڵئاوای کرماشان، جێبەجێ کرا.
ئەو هاووڵاتییانە، پێشتر لە لایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە، لە دۆسیەی جیاجیادا، بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
خ.ع