61
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوار زیندانی بیروباوەڕی نەناوەکانی ئەنوەر خزری، کامران شێخە، خوسرەو بەشارەت و مامۆستا فەرهاد سەلیمی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن.
شیاوی باسە، دوابەدوای ئێعدامی قاسم ئابستە، ئەیووب کەریمە و داوود عەبدوڵایی سێ زیندانی بیروباوەڕئ کورد، مەترسی جێبەجێکردنی حوکمی ئيعدامی ئەم سێ زیندانیانە لە ئارادایە، بەتایبەت بەبۆنەی ئەوەی کە حوکمی ئێعدامی ئەم زیندانیانە بۆ بەشی جێبەجێکاری حوکمەکان نێردراوە.
شیاوی باسە ئەم چوار زیندانییە پێشتر بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات، ئەندامەتی لە گرووپە سەلەفییەکان و ئەفساد فی الارض لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
ق.ش