28
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، کرێکارێک بەناونیشانی ڕەحمەت بەختیاری ٤٨ساڵ تەمەن کاتی کاردن بە بۆڵدەزێری یەکەی شکاندنی بەردی کانگای زێڕی شاری قوروە، کاتێک لە کەمووکوڕی بۆڵدۆزەرەکە تێدەگات بۆ چارەسەرکردنی دەچێتە ژێر بۆڵدەزێرە و یەکجێ گیان بەخت دەکات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە کوتی: ئەو ئامێرەی ناوبراو کاری پێ دەکرد لە بواری سیستەمی گاز و ئەنژەکتۆرەوە کێشەی هەبووە و پێشتریش چەندد جار داوای چاک کردنەوەی کردووە بەڵام هیچکام لە بەرپرسانی کانگا، گرنگیان پێ نەدابوو.
ئەم کرێکارە خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵە.
ق.ش