مردنی گوماناوی پزیشکێکی کورد لە تاران

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو، پزیشکێکی کورد بەناونیشانی کیارەش مرادی خەڵکی پاوە لە ناوەندێکی دەرمانی شاری تاران گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەم دوکتۆرە بۆ گوشاری زۆری کاری و نەخەوتن بۆ ماوەی ٧٢کاتژمێر گرێدراوە و پێشتریش محەممەد شەریفی موقەدەم ئەمینداری گشتی پەرستاران ڕایگەیاندبوو کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک سێ پەرستار بەهۆی سندرۆمی کارووشی( مردن بەهۆی کاری زۆر) لەکاتی خەوتندا مردوون.

شیاوی باسە، ئەزموونی ساڵانی دوایی لەمەڕ مردنی پزیشک و پەرستاران، پتر شیمانەی کوشتنی کادێری دەرمانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئارادایە بەتایبەت لە دوایی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئەو پزیشک و پەرستارانەی بەهانای بریندارانەوە چوون لە کات و شوێنی نادیاردا گیانیان لە دەستداوە و هۆکارەکەیشی بۆ مردنی سرووشتی گەڕێنراوەتەوە ئەمە لە کاتێکدایە لە پزیشکێک باش دەزانێ گەر نەنوێ یان پشوو وەرنەگرێت گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە و هاوکات توانای جێبەجێکردنی ئەرکەکانی نامێنێت.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net