مێهرستان؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد کەریمزایی منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی بەلووچ

مێهرستان؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد کەریمزایی منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی بەلووچ

مێهرستان؛ دەستبەسەرکرانی محەممەد کەریمزایی منداڵی تەمەن ١٧ ساڵی بەلووچ

14:45 – 9 March 2024

هەنگاو؛ شەممە ١٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣

منداڵێکی بەلووچ بەناوی محەممەد کەریمزایی تەمەن ١٧ ساڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری مێهرستان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ (٧ی مارسی ٢٠٢٤)، منداڵێکی بەلووچ بەناوی محەممەد کەریمزایی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی ئاشار سەر بە شاری مێهرستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

بەوتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو منداڵە تەمەن ١٧ ساڵە بێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری و لەگەڵ بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە هۆکارەکانی دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی محەممەد کەریمزایی زانیارییەکی ورد لەبەر دەستدا نییە.

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net