ک.م.م.ک:
پێنجشەمە ٨ـی فێبریەی ۲۰۲٤( ۱۹ـی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـی کوردی) راپۆرتێک بە ناوەندی هەواڵنێری KMMKگەیشت سەبارەت بە ئەگەری دیپۆرت کردنی Tamer Yilmaz هاوڵاتی باکووری کوردستان لە وڵاتی کرواسی بۆ تورکیە.
بە پێی راپۆرتەکە، Tamer Yilmaz ـی ۴۲ ساڵە و لەدایک بووی ساڵی ۱۹۷۹ بە نیازی سەفەر لە وڵاتانی ئرووپا لە ڕۆژی ۲۶ـی ژانویەی ۲۰۲۴ لەکاتی دەربازبوون لە گەیتی فڕۆکەخانەی زاگرێب لە وڵاتی کرواسی و لەکاتی چکی پساپۆرتەکەی لەلایەن پولیسی ئەمنیەتی فڕۆکەخانەکەوە دەستبەسەر دەکرێت و دەخرێتە زیندان و پێی ڕادەگەیەنرێت کە لەسەر داوای حکوومەتی تورکیە لە پولیسی ئینترپول، دیپۆرتی وڵاتی تورکیە دەکرێتەوە.
شایەنی باسە، Tamer Yilmaz پەنابەری سیاسی وڵاتی فەرانسە یە و پێشتر بەهۆی چالاکی سیاسی لە باکووری کوردستان، ۹ ساڵ زیندانی لەلایەن سیستەمی دادوەری تورکیاوە بۆ بڕاوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە پێی ئەوەی کە وەک ڕێخراوێکی بەرگریکار لە مافەکانی مرۆڤ بۆ کوردستانیان، خاوەندارێتی خۆی لە کەیسی Tamer Yilmaz ڕادەگەیەنێت و چاودێری کەیسی ناوبراو دەکات و ئەم داواکارییە بۆ نوێنەرایەتی دەوڵەتی فەرانسە لە وڵاتی کراواسی دەنێرێت و داوای وەستانی پرۆسەی دیپۆرتی ئەم چالاکە سیاسیە دەکات بۆ وڵاتی تورکیەو و گەڕانەوەی بۆ فەرانسە.
هەروەها بۆڕای گشتی ڕایدەگەیەنێت حکوومەتگەلی داگیرکەری کوردستان و لەوانە ئێران و تورکیە بە نیازن بە درووست کردنی کەیسی درۆ وناڕاست بۆ چالاکانی سیاسی مەدەنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە نیازن لەڕێگای ئینترپول و یۆرۆپولەوە چالاکانی سیاسی دیپۆرت و دوایی سزای قورسی زیندانی یان لە سێدرارە بدات. بۆیە ئیمە وەک ڕێخراوێکی بەرگیرکار لە مافی گەلەکەمان(کورد) هوشداری دەدەین هەمبەر بەم کردەوە نایاسایی و پڕ لە درۆیە و لەئەگەری دیپۆرتی ناوبراو بۆ تورکیە بە پلەی یەکەم وڵاتی کرواسی و دواتر وڵاتی فەرانسە بە بەرپرس دەزانین و ئەم کردەوە بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ، مافی پەنابەری و دژی یاسای وڵاتانی دیموکراتی دەزانین و داوا دەکەین لە کومۆسیۆنی مافەکانی مرۆڤی یەکیەتی ئرووپا و کومۆسیۆنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان و هەروەها ڕێخراوی لێبووردەی نێونەتەوەیی( ئەمنێستی ئینترنشنال) کە ڕێگای لە روودانی کارەساتی لەم چەشنە لەلایەن وڵاتانی تورکیە و ئێرانەوە بگرن و پشت لە یاسای بنەڕەتی وڵاتانی خۆیان و جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ نەکەن و چیدی رێگای دووبارەبوونەوەی ئەم چەشنە رووداوە نەدەن.
لەکۆتاییدا داواکارین بەزووترین کات Tamer Yilmaz لە زیندانی وڵاتی کرواسی ئازاد بکرێت و ڕادەستی وڵاتی فەرانسە بکرێتەوە.
م.ە
The post مەترسی دیپۆرتی چالاکێکی سیاسی باکووری کوردستان لە کرواسی بۆ تورکیە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.