ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، سینا محەممەدی، چالاکی مەدەنی ٢٧ساڵ تەمەن و دەرچووی بواری ڕێوەبەری لە زانکۆی کوردستان لە سنە و ئەندامی ئەنجوومەنی کەلتووری کۆمەڵایەتی ژیار بە مانگێک زیندانی تەعزیری و ٢٤٠کاتژمێر کاری زۆرەملێ لە ئیدارەی ڕێگەوبان و گواستنەوەی ڕێگە مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای سزاکانی ڕێژیمی ئێران لە دێولان بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕۆستەمی دەرکراوە و تاوانی ناوبراو بەشداری لە ناڕەزایی نیشاندانی خەڵک لە ئەمساڵدا لە بلبلاناوا بووە کە لە دژکردەوە ڕێگەکانی ئەو ناوچەیە لەڕێی ماشێن و ئامێر کانگاکەندن هاتبوویە ئاراوە.
هەروەها وەکوو بەشێک لە سزای تەواوکراو، سینا محەممەدی ناچار کراوە بە ئەنجامی ٢٤٠کاتژمێر کاری زۆرەملێ لە ئیدارەی ڕێگەوبان و گواستنەوەی ڕێگەوبان لە ناوبەری دێولان بۆ بلبلاناوا.
ق.ش