98
ک.م.م.ک:
دووشەممە ٢٥ی بەفرانباری ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی عادڵ پیرووزی ٢٨ ساڵ تەمەن، زیندانی سیاسیی خەڵکی گوندی سەردۆش سەربە شاری مەریوان، بەدانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران ئازاد کرا.
شیاوی باسە، ناوبراو دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژین لە شاری مەریوان دەستبەسەر و لەماوەی دەستبەسەری لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە.
ق.ش