26
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، تەحسین پیرووزی هاووڵاتی خەڵکی گوندی سەردۆشی مەریوان، دوای تێپەڕاندنی ٦ ساڵ لە حوکمی ١٥ ساڵەی لە زیندانی بەندەرعەباس ئازاد کرا.
ئەم هاووڵاتییە لە مانگی ڕەزبەری٢٧١٨، لە کاتی تێپەڕاندنی دەورانی سەربازیی زۆرەملی، لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکان دەسبەسەر و دواتر لە لایەن دادگای سەربازیی ڕێژیمی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران، سزای پازدە ساڵ بەندکرانی دوور له زێدی بە سەردا سەپێندرا.
ئەم هاووڵاتییه لە ماوەی تێپەڕاندنی حوکمەکەیدا، جگە لەوەی ماوەیەک لە ژووری تاکەکەسیدا بەسەر بردووه، تەنانەت لە سەرەتاییترین مافەکانی زیندانیان وەکوو مۆڵەتی پشوودان و گرتنی پارێزەر بێبەش کرابوو.
خ.ع