56
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی مزەفەر ئەسەدڕۆخ ٤٤ساڵ تەمەن ، خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی چاوگ سەربە شاری مەریوان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هێزە سنوورییەکان لە هێڵی سنووری ساوجی مەریوان گرووپێک کۆڵبەریان کردۆتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئەم ـهاوڵاتییە فیشەک بەرپێی دەکەوێ و بە قورسی بریندار دەبێت.
شیاوی باسە مزەفەر ئەسەدڕۆخ هەنووکە لە نەخۆشخانەی فەجری ڕێژیم لە مەریوان خەوێنراوە و لە ژێر چاوەدێری توندی هێزە سەرکەتگەرەکانی ڕێژیمی ئێراندایە.
ق.ش