مەریوان؛ دۆخی نادیاری سێ هاووڵاتی له گرتنگەکانی رژیمی ئێران

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی، هێمن نیک‌پەی، دانا لەنجابادی و عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد، خەڵکی شاری مەریوان، له گرتنگەکانی رژیمدا لە دۆخێکی نادیاردان.

له راپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییانە لە دەزگای دادوەری و ئەمنی رژیم، تا ئێستا بەرپرسە پەیوەندیدارەکان، وەڵامێکی ڕوونیان سەبارەت بە دۆخی ئەم هاووڵاتییانە نەداوەتەوە.

جێی ئاماژەیه کە، هێمن نیک‌پەی لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی رێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، عەبدوڵڵا ڕەهنەوەرد لە ڕۆژی شەممە ٢١ی رێبەندانی ئەمساڵ و دانا لەنجابادی چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسی پێشووی خەڵکی مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ١ی رەشەمەی ئەمساڵ، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم له مەریوان دەستبەسەر کران.

تا ساتی نوسینی ئەم هەواڵه، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی ئەو هاووڵاتییانە کراوە، لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net