27
ک.م.م.ک:
یەکشەممە ١٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، ئەمیر بابولی خەڵکی گوندی لەج سەربە شاری مەهاباد کە پێشتر لەڕەوتی دوو دۆسیەی لێک جیاواز سەرجەم بە حەوت ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو، پاش سەردانی بۆ لقی جێبەجێکاری دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباف دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.
ئەمیر بابولی لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی بە شەش ساڵ زیندان و هەروەها لەلایەن لقی ١٠١ی دادگائ سزاکانی دووەوە بەتۆمەتی هەبوونی چەک بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا.
ئەم هاوڵاتییە کە لە ٢٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد لە تۆمەتی قورسی محاربە و ئەفساد فی الارض بێتاوان دەرچبوو.
ق.ش