39
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای هەوڵ و بەدواداچوونی کەسوکاری سۆران ناسیری و قارەمان ڕەسووڵی، دوای سێ هەفتە له دەسبەسەرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون و دروست لەبارەی هۆکاری دەسبەسەرکردنەکە و دۆخی ئەم دوو هاووڵاتییە، له بەردەستدا نیه.
ئەم دوو هاووڵاتییە خەڵکی شاری گۆگ تەپەی شاری مەهاباد، بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر و بۆ گرتنگە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەهاباد ڕاگوێزران.
پێویستە بگوترێ، سۆران نەسیری پێشتر لە مانگی پووشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و تا کۆتایی پرۆسەی دۆسیەکەی، بەشێوەیەکی کاتی ئازادکرابوو.
خ.ع