59
ک.م.م.ک:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٥ی جۆزەردانی ٢٧٢٤، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی هەژار ڕەحیمی، ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەهاباد، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لەم شارە، دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بانگهێشتی فەرمانگەی ئیتلاعاتی مەهاباد کراوە.
تا ساتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتەکانی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
خ.ع