8
ک.م.م.ک:
یەکشەممە٩ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، دوو برا بەناوەکانی خالید بەکری٤٦ساڵ تەمەن و محەممەد بەکری٤٣ساڵ تەمەن خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات لەو شارە ڕاگوازران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، جالید بەکری لە ڕێگەی سەردەشت – مەهاباد و محەممەد بەکری لە بازاڕی مەهاباد دەسبەسەر کران، ئە. دوو هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی و بەشێوەی نایاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراون.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆیئەم هاوڵاتیانە بەردەست نییە.
ق.ش