53
ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، دوای بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی جەعفەرئاوای سەر بە شاری مەهاباد، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بە جلی مەدەنییەوە هەڵیانکوتایە سەر ئەو گوندە، ماڵەکانیان پشکنیوە و لەو پێوەندییەدا، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی حەمزە حەسەن مەلا و کەمال گوڵاوی ئازەر دەستگیرکران و گواستراونەتەوە بۆ بنکەی پۆلیسی خاکپور.
شایانی باسە، لە ڕۆژی مەراسیمی نەورۆزدا، هێزی پۆلیسی بنکەی پۆلیسی خاکپور ویستوویانە ڕێگری لەو مەراسیمە بکەن، بەڵام بەهۆی خۆڕاگری خەڵکەوە پاشەکشەیان کردووە.
ک.ح