107
ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی سۆران پاچیدە خەڵکی گوندی قەبباغکەندی سەر بە شاری مەهاباد، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ماڵیان وێڕای توندوتیژی و لێدان و ترساندن دا، دەستبەسەر کرا.
جێگەی ئاماژەیە کە بریکارە ئەمنیەتییەکانی ڕێژیم ئەم هاووڵاتییەیان لە ماڵی کەسووکاری لە گوندی قەبباغکەندی بەبێ هەبوون و نیشاندانی هیچ فەرمانێکی قەزایی وێڕای توندوتیژی و ترساندنێکی زۆر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر تۆمەتەکانی بەرامبەری و شوێنی دەستبەسەرکرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
ک.ح