مەهاباد؛ زۆربوەنی ژمارەی دەسبەسەرکراوانی گوندی سەهۆڵان

ک.م.م.ک:

سێشەممە١١ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی، دوابەدوای دەسبەسەرییە کوێرانەکان محەممەد عەفیدی ٢٨ساڵ تەمەن خەڵکی سەردەشت و دانیشتوەی سەهۆڵان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباف، ژمارەی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراوانی ئەم گوندە بۆ سێ کەس زیادی کرد.

شیاوی باسە کە محەممەد عەفیدی هاوشێوەی دوو هاوڵاتی دەسبەسەرکراوی دیکە بۆ تێپەڕاندنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ ناوەندی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لەورمێ ڕاگوازران.

ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێشووتر دەسبەسەری دوو مێرمنداڵی ١٧ ساڵ تەمەنی بەناوەکانی ڕزگار مەولوودی و کامیار ئیزەدی ڕووماڵ کردبوو.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net