نادیاربوونی چارەنووسی عوسمان قادری

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، پاش تێپەڕینی دوو حەوتوو لە دەستبەسەری هاوڵاتییەک بەناونیشانی عوسمان قادری ٥٤ساڵ تەمەن، کوڕی ئەبووبەکر و خەڵکی نەغەدە کە بەدەستبەسەرکراوی لای هێزە ئەمنییەکان ڕاگیراوە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

شیاوی باسە کە بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە چەندد جار بۆ وەرگرتنی زانیاری لەمەڕ دۆخی ناوبراو، سەردانی دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەت لە نەغەدەیان کردووە بەڵام هێشتا وڵامێکی دڵنیاکەرەوەیان نەدراوەتەوە.
هەروەها ئەم هاوڵاتییە لە مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵە بێبەری کراوە.

شیاوی باسە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لو هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net