ناردنی حوکمی سپیدە ڕەشنوو بۆ بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکان

Print Friendly, PDF & Email

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ۲۷۲۳ـس کوردی، ڕۆژنامەنووس سپیدە ڕشنوو، دژبەری حیجابی زۆرەملێ، خەڵکی خوڕەماوای لوڕستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئینستگرام پۆستێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ناردنی حوکمی دادگای ڕێژیمی ئێران بۆبەشی جێبەجێکردنی بڕیارەکان دژ بە خۆی بۆ گرتووخانەی ئەڤین.

شایەنی باسە، سپیدە ڕەشنوو پێشتر لە هاوینی ساڵی ١٤٠١ پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە حیجاببانی ناو پاسێک کە گرتە ڤیدیۆیەک لەسەر هەمان ڕووداو لەتۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو ببوو، دەسبەسەر کرا و دواتر لەسەر نەبەستنی حیجاب و ناڕەزایەتی دەربڕین بە حیجابی زۆرەملێ بەردەوام بوو و تەنانەت لەکاتی بەڕێوەچوونی دادگاییەکەشی لەسەر ئەم بابەتە بە بێ حیجابی زۆرەملێ ئامادەی دانیشتی دادگا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی سێپیدە ڕێشنۆ:
سزای سێ ساڵ و حەوت مانگ زیندانیکردنی بۆ دۆسیەی یەکەم پەیوەندی بە ناڕەزایەتییەکەی دژ بە حیجاببانی ناو پاسەکە هەبوو، سزای چوار مانگ زیندانیکردنی بۆ دۆسیەی دووەم پەیوەندی بە “ڕاگەیاندنی هەواڵی هەڵپەساردنی لە زانکۆ” و… سزای یەک ملیۆن و پێنسەد هەزار تمەن کە پەیوەندی بە کەیسی سێیەمەوە هەیە، واتە “ئامادەبوون بە بێ حیجابی ئیجباری لە ڕۆژی دادگای کەیسی دووەم چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

شایانی باسە ئەم هاوڵاتیە سەبارەت بە قەدەغەی چوونەدەرەوەی لە ئێران نووسیوە: بێگومان قەدەغەکردنەکە بۆ کەسێکە کە نیازی ڕۆشتنی نییە.

هەروەها ئەم هاوڵاتییە ڕایگەیاندووە کە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی سێ ساڵ و ١١ مانگ بەندکردن دەبێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خۆی بە بەشی جێبەجێکردنی حوکمەکانی زیندانی ئێڤین بناسێنێت.
م.ه

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net