ناڕوونی دۆخی کەمال مەسعودی دوای هەفتەیەک لە دەسبەسەرکردن

‏ک.م.م.ک:

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر دەسبەسەرکردنی کەمال مەسعوودی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەی بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

کەمال مەسعوودی، چالاکی مەدەنی، لە ٢٤ی سەرماوەزی ئەمساڵ، لە کاتی شەپۆلی بەربڵاوی دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و سیاسیی کورد لە شاری مەهاباد، لەگەڵ چەند هاووڵاتییەکی دیکە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان لەکاتی دەسبەسەرکردنی مەسعودی، بە توندی لێیانداوە و ماڵەکەیان پشکنیوه.

سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە کە، مەسعوودی بۆ شوێنێکی نادیار لە ورمێ گوازراوەتەوە. بەڵام سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی خێزانەکەی، تا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە بارودۆخی ناوبراو و شوێنی راگرتنی بەدەست نەهاتووه.

خ.ع

Original Article

0 FacebookTwitterPinterestEmail

پیام بگذارید

پیام

گالری

ما را دنبال کنید! ​

تماس

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net