70
ک.م.م.ک.:
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی کەمال حەبیبی دانیشتووی گوندی هشمیزی سەر بە شاری سنە، لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەلایەن پاسەوانانی سنووری ڕێژیمی ئێرانەوە کرایە ئامانج.
شایەنی باسە ئەم هاوڵاتیە دەستی چەپی بە سەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ بنکەیەکی پزیشکی.
جێگەی ئاماژەیە کە حکوومەتی پاوانخواز و داگیرکەری ئێران هەموو سەرچاوە بنچینەییەکان و سرووشتیی ئابوورییەکانی کوردستان تاڵان دەکات و ئەوە لە کاتێکدایە کە یەکێکە لە گەورەترین ترانزێتەکانی قاچاخی نێودەوڵەتی، بەڵام بە چەند کیلۆیەک بار ژیان و تەندرووستی لاوازترین توێژی گەلی ستەملێکراوی کوردستان دەخاتە مەترسییەوە.
ک.ح